AP ١٤٠٢ گوڵان ٥ ١٤:٠٣

وەزیری دەرەوەی عێراق:

یاساکانی عێراق هەرگیز ئیزنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادات

یاساکانی عێراق هەرگیز ئیزنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادات

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختی کرد کە دۆخی ئێستا و یاساکان لە ئەو وڵاتە بە هیچ لەونێک ئیزنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد جەختی کرد کە دۆخی ئێستا لە عێراق بە هیچ لەونێک ئیزنی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل نادات چونکوو یاساکانی عێراق لەسەر ئەو بابەتە جەختیان هەیە.

پەرلەمانی عێراق جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیلی تاوان هێنایە ئەژمار و ئەو یاسایەی پەسەند کرد.

ئەو گەڵاڵە یاساییە بە پێشنیاری ڕەوتی سەدر و پاڵپشتی هەموو لایەنە سیاسییە شیعەکان پێشکەشی پەرلەمان کرا و بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرا.

News ID 45796

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha